هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا: فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «لێلوون» لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «لێلوون» هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا لە کەمپی ئاوارەکانی عەفرینی داگیرکراو لە ناوچەی شەهبا دەست پێ دەکات. ئەم فێستیڤاڵە کە بڕیارە ساڵانی داهاتوویش بەڕێوە بچێت، لە یەکەم ساڵی بەڕێوەچوونیدا وەک هێمای ٥٨ ڕۆژ بەرگریی گەلی عەفرین لە بەرانبەر هێرشی ئارتەشی تورکیادا، ٥٨ فیلمی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بۆ نمایشکردن هەڵبژاردووە. لیژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە کە پێک هاتووە لە سینەماکارانی ناسراوی کورد و بیانی، ئەم کەسانە لە خۆ دەگرێت: «عەلی ئەحمەد بەدرخان» سەرۆکی لیژنەی داوەران، دەرهێنەری سینەما و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی میسرەوە، «توورەج ئەسڵانی» درهێنەر، فیلنامەنووس و وێنەهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، «بەڕۆژ ئاکرەیی» نووسەر، شاعیر، وێنەگر و ئەکتەر لە باشووری کوردستانەوە، «حسەین حەسەن» دەرهێنەری سینەما و ئەکتەر لە باشووری کوردستانەوە، «بنێدیتا ئەرجێنتیەری» داکیۆمێنتار و ڕەخنەگری سینەما لە وڵاتی ئیتالیاوە، «ئاپۆ. و. بایزیدی» دەرهێنەر و فیلمنامەنووسی باکووری کوردستان لە وڵاتی ئامریکاوە و هەروەها «ئێریک گۆنزالێس فلۆرێس» توێژەر و لێکۆڵەری سینەما و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی مێکزیکەوە. فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «لێلوون» لە لایەن «کۆمینی سینەمایی ئاڤرین»ـەوە بەڕێوە دەچێت کە ڕێکخراوێکی هونەریی هونەرمەندانی عەفرینە و بە مەبەستی پێوەندیی کولتووری و پاراستنی بەها هونەرییەکان لە هەموو شوێن و کات و دۆخێکدا، دەستی داوەتە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵە نێونەتەوەییە. ئاوا هەوڵێک لە دۆخی ئاوارەیی و لە ژێر مەترسیی شەڕدا نیشانەی گرنگایەتیدانی ئەم هونەرمەندانەیە بە ئامانجە باڵاکانی هونەر. یەکەم ساڵی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «لێلوون» بە دروشمی «بە تەنیا گوڵێک نابێتە گوڵستان» میوانداری لە بەرهەمی دەرهێنەرانی سینەما لە چەندین وڵاتی جیهانەوە دەکات، لەوانە ئیتالیا، ئامریکا، پۆڵۆنیا، فەرەنسا، دانمارک، ئێران، ئۆسترالیا، ئێراق، بۆلگاریا، سپانیا، میسر، ئەفگانستان، شیلی، سووریا، ماڵت، لۆبنان، هێندستان، یۆنان، تورکیا، ئەردەن، ئازەربایجان، توونس، مەراکش، هۆنک‌کۆنگ، ئیرلەند، ڤێنێزۆیلا و هەر چوار پارچەی کوردستان. ئەم فێستیڤاڵە لە چەندین بەشی کێبەرکێدا بەڕێوە دەچێت؛ بەشی کێبەرکێی «فیلمی درێژی سینەمایی» ٣ بەرهەم، بەشی کێبەرکێی «فیلمی داکیۆمێنتاری درێژ و نیوەدرێژ» ٣ بەرهەم، هەروەها بەشی کێبەرکێی «کورتەفیلم» ٥٢ بەرهەم، هەموو ئەم فیلمانە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ دروست کراون. ٥٨ بە
تورج اصلانی | هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا:
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «لێلوون» لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت
فێس...
135
1399/06/23